لە سلێمانی نرخی مریشک بەرزبوەوە

KNN : Kurdish News Network
12:31 - 07/07/2024
کوردستان
+
-

لە سلێمانی نرخی مریشک بەرزبوەوە و بەراورد بە هەفتەی رابردو نرخەکەی هەزار دیناری چوەتەسەر.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئێستا ئەو مریشکانەى لە کێڵگە پەلەوەرییەکان بەخێودەکران؛ دەخرێنە بازاڕەوە، بەشێکی زۆر مریشک هەناردەی باشور و ناوەڕاستی عێراق دەکرێن.

 

وتیشی: هەتا ئەوکاتەی هەناردەی مریشک بۆ شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بەردەوام بێت، نرخەکەی لەبەرزیدا دەمێنێتەوە چونکە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستانیش خواستی زۆر لەسەرە.

 

سەبارەت بە نرخەکەشی پەیامنێری کەی ئێن ئێن رایگەیاند، بەروارد بە هەفتەی رابردو نرخەکەی هەزار دیناری چوەتەسەر و لە دوو هەزار و 600 دینارەوە گەیشتوەتە سێ هەزار و 650 دینار.

 

جگە لە نرخی مریشک، لە ئێستا نرخی گۆشتی سوریش لە بازاڕدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و کیلۆیەک گۆشتی سور بە 25 هەزار دینارە، هەرچەندە حکومەتی هەرێم زیاتر لە سێ مانگە باجی سەر هاوردەی ئاژەڵی بەرێژەی 50٪ هەڵگرتوە، بەڵام کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکەی نەبوە.

 

سلێمانی/ بڕیار نامیق

195 جار خوێندراوەتەوە