ئێران رەتی دەكاتەوە بۆ روبەڕوبونەوەی ئیسرایل هێز رەوانەی لوبنان و غەززە بكات

KNN : Kurdish News Network
03:55 - 30/09/2024
جیهان
+
-

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی كردەوە؛ تاران هێز رەوانەی لوبنان و غەززە ناكات بۆ روبەڕوبونەوەی ئیسرائیل.


هەواڵ: (KNNC)


ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: كۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەكی توند مامەڵە لەگەڵ بەئامانج گرتنی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبوڵا و عەباس نیلفوروشان، فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران دەكات كە "دوژمن" پەشیمان بێتەوە لە ئەو كارەی ئەنجامیداوە، وتیشی: وڵاتەكەی بەدوای شەڕدا ناگەڕیت، بەڵام بەدڵنیاییەوە لێشی ناترسێت.


لای خۆشیەوە كەناڵی عەرەبییە بڵاویكردەوە؛ سەرباری ئەوەی ترس جەنگەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە كۆنترۆڵ دەربچێت و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكاش بەبێ لایەنی نەمێنێتەوە، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران نەنیاز نییە هێز بۆ روبەڕوبونەوەی سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە و لوبنان بنێرێت.


حسێن سەلامی، فەرماندەی پاسدارانی ئێرانیش وتویەتی: بەئامانج گرتنی ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان و فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران، گۆڕانكاری گەورە لە بەمێژوی جیهانی ئیسلامیدا كردوە بەوەی كە لەسیەر رێبازی شەهیدبون بەردەوام دەبن.


هەینی رابردو، بەبەكارهێنانی موشەكێك كە كێشەكەی (2000) پاوەن، هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشێكی كردە سەر گەڕەكی باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنان و تیادا دو باڵەخانەی بەئامانج گرت، دواتر كەناڵی (12)ـی ئیسرائیل بڵاویكردەوە؛ سوپا توانیویانە حەسەن نەسروڵا و زیاتر لە (20) بەرپرسی باڵای حزبوڵا بەئامانج بگرن.

65 جار خوێندراوەتەوە