ئەمەریكا: دوای مردنی نەسروڵا دۆخی جیهان بەرەو ئارامتر هەنگاو دەنێت

KNN : Kurdish News Network
04:55 - 30/09/2024
جیهان
+
-

ئەمەریكا جەخت دەكاتەوە؛ دوای مردنی حەسەن نەسورڵا دۆخی ناوچەكە و جیهان بەرەو ئارامتر هەنگاو دەنێت و باشترین رێگەش بۆ چارەسەری كێشەكانی لوبنان، دیپلۆماسییە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا نەخشە رێگەیەكی چارەسەر پێشكەش بە ئەمەریكا دەكات.


هەواڵ: (KNNC)


ئەنتۆنی بلنكن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەركا رایگەیاند: دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دوای مردنی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتی حزبڵای لوبنان بەرەو ئارامتر بونەوە هەنگاو دەنێت بۆیە ئەمەریكا پێشتگیری چارەسەری كێشەكانی لوبنان بە رێگەی دیپلۆماسی دەكات.


هاوكات بۆ چارەسەری كێشەكانی لوبنان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا نەخشە رێگایەكی دیپلۆماسی پێشكەش بەویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا دەكات.


لای خۆشیەوە، یۆاڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: كوشتی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری حزبوڵای لوبنان ئۆپراسیۆنەكانی سوپا كۆتاییان نایەت، بەڵكو تا ئەو كاتەی حزبوڵا ریشەكێش دەكرێت، ئیسرائیل بەشێوەیەكی بەردەوام بەدوای ئەندامانی ئەو حزبەوەیە.


هەروەك وتیشی: هەمو رێكارەكانی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنی نیشتەجێبونیان بۆ باشوری لوبنان دەگرنەبەر و پێداویستییەكانیان بۆ دابین دەكرێت.

61 جار خوێندراوەتەوە