ئێران هێرشی موشەکی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد

KNN : Kurdish News Network
08:05 - 01/10/2024
جیهان
+
-

سوپای ئیسرائیل بڵاویكردەوە: كۆماری ئیسلامی ئێران (102) موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد و كەناڵی (12)ـی ئەو وڵاتەش ئاشكرایدەكات؛ سوپای ئیسرائیل بەتوندی وەڵامی هێرشە ئاسمانییەكەی ئێران دەداتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


بەرپرسێكی باڵای سەربازی ئیسرائیل رایگەیاندوە: ئێران ژمارەیەك موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كردوە كە ژمارەیەكیان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە تێكشكێندراوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان، رو لە ئەو شوێنانە بكەن كە بۆ دانیشتوانی گەڕەكە جیاوازەكان و لەسەرتاسەری وڵات دابینكراوە.

 

هاوكات، كەناڵی (12)ـی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، سوپای پاسداران زیاتر لە (400) موشەکییان ئاڕاستەی ئیسرائیل كردوە و لە سەرانسەری وڵات و لەشارەكانی قودس و دەوروبەری، بێرشەبا و ناوچەکانی دەوروبەری بیابانی نەگێڤ زەگی ئاگادارکەرەوە لێدراوە.

 

كەناڵەكە ئەوەشی خستوەتەڕو، سوپای ئیسرائیل بڕیاری داوە بەتوندی وەڵامی هێرشە ئاسمانییەكەی ئێران بداتەوە.

 

ئەمڕۆ لوید ئۆستن، وەزیرى بەرگرى ئەمەریکا لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتى: لەگەڵ یواف گالانت، وەزیری بەرگری ئیسرائیل قسەم کرد بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە ئەمنییەکان و ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل، ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە لە پەیوەندییەکەدا بە رونى پشتگیریی ئەمەریکاى گەیاندوەتە ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆى.

150 جار خوێندراوەتەوە