میدیاکانى ئەمەریکا کۆچى دوایی سەرۆکى پێشوترى وڵاتەکەیان لە تەمەنى
100 ساڵى راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
ئۆفیسى جیمى کارتەر،
سەرۆکى پێشوترى ئەمەریکا و میدیاکانى وڵاتەکە کۆچى دوایی 39ـهەمین سەرۆکى
وڵاتەکەیان راگەیاند و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە کارتەر یەکەمین سەرۆکى وڵاتەکە بوە
کە لە مێژوى وڵاتەکە تەمەنى بگاتە 100 ساڵى و لە 1ـى ئۆکتۆبەر یادى ئەو تەمەنەى
کردبوەوە.
جیمى کارتەر وەک
سەرۆکى ئەمەریکا نێوەندگیریی ئاشتى لەنێوان میسر و ئیسرائیل ئەنجامدا، بەو هۆیەشەوە لە ساڵى 2002 بوە خاوەنى نۆبڵى
ئاشتى بۆ کارە مرۆڤییەکانى ،
لە 19 مانگى رابردوشدا لە ویلایەتى جۆرجیناى ئەمەریکا لە خانەى چاودێرى بەساڵاچوان
چاودێرى چڕى تەندروستى دەکرا.
کارتەر لە ساڵی 1974
کاندیدبونی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا راگەیاند و لە ساڵی 1976 لە کۆنگرەی دیموکراتەکاندا
دەنگی پێدرا بۆ بون بە کاندیدی سەرەکی ئەو حیزبە و لە هەمان ساڵێشدا وەک 39 هەمین
سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرا.
لەهەڵبژاردنەکانی ساڵی 1981ی ئەمەریکا بەرامبەر رۆناڵد رێگانی کاندیدی
کۆمارییەکان شکستیهێنا و نەیتوانی بۆ خولی دوەمی سەرۆکایەتی سەرکەوتن
بەدەستبهێنێتەوە دیارترین هۆکاری شکستەکەشى بەرامبەر رێگان، گەڕێندرایەوە بۆ فشارە زۆرەکانی سەر ئیدارەکەی دوای شکستهێنانی
لەڕزگارکردنی بارمتەکانی ئەمەریکا کە لە ساڵی 1979ەوە لەنێو باڵوێزخانەی ئەمەریکا
لەسەر خاکی ئێران دەستگیر کرابون.
84 جار خوێندراوەتەوە