مانگی 12ـی 2024 بۆ گەشتە ئاسمانییەكان كارەساتباربو

KNN : Kurdish News Network
04:37 - 30/12/2024
جیهان
+
-

لە مانگی (12ـی ساڵی 2024)ـدا (12) روداوی كارەساتبار لە هێڵی فڕۆكەوانەییەكانی جیهان تۆماركراون كە بەراورد بە روداوەكانی پێشتر خراپترین جۆری روداو بون كەبەهۆیانەوە ژمارەیەك كەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربون.


هەواڵ: (KNNC)


6ـی کانونی یەكەم: فلۆریدا

بە مانگی (12ـی 2024)ـدا یەكەم روداوی كارەساتباری كەوتنە خوارەوەی فڕۆكە لە ویلایەتی فلۆریدا لەڕۆژی  هەینی (6ـی 12ـی 2024) رویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.


11ـی كانونی یەكەم: تەكساس

رۆی چوار شەممە (2024/12/11) دەسەڵاتدارانی فڕۆكەوانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا رایگەیاند: کۆپتەرێکی دو بزوێنەر لە سەر ڕێگایەکی خێرا لە ویلایەتی تەکساس کەوتەتە خوارەوە و بوە بە دو بەشەوە، بوێجگە لە برینداربونی سەرنشینی كۆپتەرەكە زیانی گەورەی بە ژمارەیەك ئۆتۆمبێل گەیاندوە.


12ـی کانونی یەكەم: نیویۆرک

بەرپرسانی پۆلیسی ئەو وڵاتە رایگەیاند: فڕۆکەیەکی بچوک لە سنوری نیویۆرک - کۆنتێکتیکۆت کەوتوەتە خوارەوە، بەهۆیەوە كەسێ گیانی لەدەستداوە و رێگاکە خێرای نێوان ئەو دو شارەی بۆ ماوەیەکی درێژ داخست.


17ـی كانونی یەكەم: هاوای

بەهۆی لەدەستدانی كۆنترۆڵی فڕۆكەكەوە، فڕۆکەیەکی جۆری سیسنا (208) كە خاوەندارێتی بۆ كۆمپاینای (Kamaka Air) دەگەڕێتەوە لە نزیك هۆنۆ لۆلۆ لە رۆژی (17ـی كانونی یەكەم) كەوتە خوارەوە و هەردو فڕۆكەوانەكە گیانیان لەدەستدا.


18ـی یەكەم: ئەرجەنتین

فڕۆکەیەکی جۆری (Bombardier BD-100-1A10 Challenger 300) لە فڕۆکەخانەی سان فێرناندۆ و دوای تێپەڕینی بەسەر ڕێڕەوی فڕیندا، بەهۆی بەربەستەكانەوە ئاگری گرت و لە ڕوداوەكە هەردو فڕۆکەوانەکە گیانیان لەدەستدا.


22ـی کانونی یەكەنم: پاپوای گینیا

لە روداوێكدا فڕۆکەی بریتین نۆرمان لەجۆری (BN-2B-26 Islander) کەوتە خوارەوە و سەرجەم سەرنشینەكانی كە پێنج كەس بون گیانیان لەدەستدا، بۆ رۆژی دواتر فڕۆكمە تێكشكاوەكە دۆزرایەوە و لێكۆڵینەوە لە هۆكاری كەوتنە خوارەوەی دەستی پێكرد.


22ـی كانونی یەكەم: بەڕازیل

بەرپرسانی بەرگری شارستانی بەرازیل بڵاویانكردەوە؛ لەڕۆژی یەکشەممە (22ـی كانونی یەكەم) فڕۆکەیەکی بچوک  کە (10) سەرنشینی تێدابوە و بەسەر بازاڕی ناوەڕاستی شاری گرامادۆی گەشتیاریی باشوری بەرازیلدا فڕیوە، کەوتە خوارەوە، راپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە کردوە كە هیچ یەكێك لە سەرنشینەكانی ڕزگاریان نەبوە.


25ـی كانونی دوەم: ئازەربایجان

فڕۆکەیەكی ئازەربایجان لەجۆری ئێمبراێر (SA190) بە تیمێكی پێنج كەسییەوە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجانەوە بەرەو شاری گرۆزنی پایتەختی کۆماری چیچانی روسیا بە (62) سەرنشینەوە گەشتی دەكرد، بەمەبەستی نیشتنەوەی خێرا لە كازاخستان كەوتە خوارەوە و (38) سەرنشین گیانیان لە دەستدا و (29) كەسی دیكەشیان رزگار كران.

سەبارەت بە كەوتنەوە خوارەوەی فڕۆكەكەیان، هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان رایگەیاند: ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێكۆڵینەوەكانیان دەریخستوە كە فڕۆکەکەیان بە هۆكاری دەستوەردانی دەرەكییەوە لە كازاخستان كەوتوەتە خوارەوە.


29ـی كانونی یەكەم: کۆریا

لەڕۆژی یەکشەممە (2024/12/29) ئاژانسی هەواڵی (یۆنهاپ)ـی كۆری بڵاویكردەوە؛ بەهۆی تێكچونی ئامێری نیشتنەوەكەی، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای (جێجو ئێر) کە تیمێكی شەش كەسی و (175) سەرنشینی تێدابوە، لەڕێڕەوی فڕینەکەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان لە کۆریای باشور خۆی بە دیوارێکدا کێشاوە وەرگەڕاوە.


ئەوەیخستوەتەڕو، لەروداوەكەدا زیاتر لە (96) كەس گیانیان لەدەستداوە و تیكەكانی بەرگری شارستانی تەنها دو كەسیان رزگار كردوە كە یەكێك لە رزگاركراوەكان ئەندامی تیمی فڕۆكەكە و ئەوەی دیكەیان سەرنشین بوە.


29ـی كانونی یەكەم: کەنەدا

ئێوارەی رۆژی شەممە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هالیفاكس فڕۆكەیەكی كەنەدا ئێر لەكاتی نیشتنەوەیدا روبەڕوی روداوێكی مەترسی بویەوە، ئامێری نیشتەوەكەی فڕۆكەكە كێشەی تێكەوت، فڕۆكەكە لەكۆنترۆڵ دەرچوە و رێڕەوی نیشتنەوە ئاگری گرت تیمیەكانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی بەهانایانەوە رۆشتن.


29ـی كانونی یەكەم: هۆڵەندا

رۆژی یەكشەممە، فڕۆکەیەكی هۆڵەندی لە جۆری بۆینگ (737-800) كە خاوەندارێتییەكەی بۆ کۆمپانیای (KLM) دەگەڕیتەوە بە (182) سەرنشینەوە دوای ماوەی کەم لە فڕینی لە فڕۆکەخانەی ئۆسلۆ تۆرپ ساناندفیۆرد لە باشوری پایتەختی نەرویج بەهۆی كێشەی هایدرۆلیكەوە لە شوێنی نیشتنەوەی لادا، روداوە زیانی گیان نەبو.


29ـی كانونی یەكەم: رەئس خەیمە

فڕۆکەیەکی بچوكی سەر بە یانەی وەرزشی جەزیرە لە کەناراوەکانی میرنشینی رەئس خەیمە لە ئیمارات کەوتە خوارەوە و لە ئەنجامدا فڕۆکەوانەکەی و هاوڕێکەی گیانیان لەدەستدا.

129 جار خوێندراوەتەوە