کۆمیسیۆن هۆشدارییەک دەداتە ئەو کەسانەى کارتى بایۆمەتریان وەرنەگرتوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
02:48 - 14/10/2024
کوردستان
+
-

شەش رۆژیکە چارەنوسى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان یەکلایی دەکرێتەوە، هەڵبژاردنەکە بەسەر چوار بازنەى (هەولێر، سلێمانى، هەڵەبجە، دهۆک) دابەشکراوە و کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانیش بنکەکانى دەنگدانى لە هەر چوار بازنەکە بڵاوکردەوە و هۆشدارییەکى بەپەلەش دەداتە ئەو کەسانەى کارتەکانیان وەرنەگرتوەتەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 کەس مافى دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیەش هەتا رۆژى 11ـى ئەم مانگە، دوو ملیۆن و 778 هەزار و 898 کەس کارتى بایۆمەتریان وەرگرتوەتەوە و 120 هەزار و 717 کەسیش هێشتا کارتەکانیان وەرنەگرتەوە و ئەگەر تا سبەینێ وەرینەگرنەوە لە مافى دەنگدان بێبەش دەبن.

 

هەر ئەمڕۆش کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند؛ 112 هەزار دەنگدەریان ئاگادار کردوەتەوە کە بچن بۆ وەرگرتنى کارتى بایۆمەترى دەنگدان و سبەینێ دوا وادەیە و دواى ئەو وادەیە مافى دەنگدانیان دەفەوتێت.

 

ژمارەى ئەو کەسانەى کارتى بایۆمەتریان وەرنەگرتوەتەوە لە پارێزگاى سلێمانى 73 هەزار و لە هەولێر 27 هەزار و لە دهۆکیش 12هەزار کەسن.

 

لەڕێی ئەم لینکەوە  بزانە لە چ بنکەیەک دەنگ دەدەیت....

4357 جار خوێندراوەتەوە