عەبدوڵا مەلا نورى
جارێکى دیکە پشتیوانى خۆى بۆ بزوتنەوەى گۆڕان و لیستى 114 دەربڕى و داواش دەکات
هاوڵاتییان هەلێکى دیکە بە بزوتنەوەکە بدەنەوە و چاودێرێکى جددیش بن بەسەریانەوە.
هەواڵ:KNNC
عەبدوڵا مەلا نورى،
ئەندامى خولى سێهەمى پەرلەمانى کوردستان، لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى نوسیویەتى:"
خۆشحاڵم بزوتنەوەى گۆڕان خۆى لە سێبەرى بنەماڵە و زەلکاوى حکومەتى سلێمانى و
هەولێر رزگار کرد و دەبێت بە زویی پرۆسەى کشانەوەکەى تەواو بکات.
دەشڵێت: جێی خۆشحاڵییە
بزوتنەوەى گۆڕان بوەوە بە ئۆپۆزسیۆن و گەڕایەوە ناو دەنگدەرەکانى و بە دەنگى بەرز
سێ جار داواى لێبوردنى کرد.
ئەو ئەندامەى پێشوترى
پەرلەمانى کوردستان داوا لە هاوڵاتییان دەکات پشتیوانى بزوتنەوەکە بکەن و
دەڵێت:" بە بڕوای ئێمە بڕۆن
پشتیوانی گۆڕانەکەی ئێستاتانبن، دەنگی پێ بدەنەوە، بەهێزی بکەنەوە، وەلێ چاودێری
بکەن و هەردەم لێی بپرسنەوە.
هەروەک
جارێکى دیکە پشتیوانى خۆى بۆ بزوتنەوەى گۆڕان دەربڕى و نوسیویەتى؛ "بە دەنگەکانمان یەک جار هەل و دەرفەتێکی تری
پێدەدەینەوە و چاودێرێکی جددیش دەبین بە سەریانەوە و لە هیچ لادانێکیش بێدەنگ
نابین.
719 جار خوێندراوەتەوە