دادگای فیدراڵی
داواکارییەکی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بۆ گواستنەوەی ڕاژەکانیان بۆ
سەر وەزارەتى پەروەدەى عێراق ڕەتکردەوە.
هەواڵ:KNNC
بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی
دادگای فیدراڵی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دادگاکە چوار دۆسییەی تاوتوێ
کرد کە یەکێکیان تایبەتە بە سکاڵاى مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک
کە یەکەم دانیشتنی دۆسییەکەیە بو هەر لەو دانیشتنە دادگاکە سکڵاکەی
ڕەتکردەوە وتی: لە تایبەتمەندی ئەوان نییە کاری لەسەر بکەن.
بەپێى ناوەڕۆکى کە
سکاڵاکە لە لایەن چەند مامۆستاییەکی خوێندنی کوردی لە کەرکوک لەسەر سەرۆک وەزیران
و سەرۆک پەرلەمانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمار
کرابو داواکرابو ڕاژەکانیان لە خوێندنی کوردی بگوازرێتەوە سەر راژەی وەزارەتی
پەروەردەی عێراق لەگەڵ لە ئەستۆگرتنی سەرجەم تێچو و قەرەبوە داراییەکان.
1192 جار خوێندراوەتەوە