دادگای باڵای فیدراڵی
عێراق، هەفتەی داهاتو سێ دانیشتن ئەنجام دەدات و تاوتوێی 22 دۆسییە دەکات
کە سیانیان پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە.
هەواڵ:KNNC
بە گوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی
دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە ڕۆژانی 23 و 24 و 25ـی ئەم مانگە دادگاکە دانیشتن
ئەنجام دەدات و تاوتوێی 22 دۆسییە دەکات.
لە کۆی ئەو 22 دۆسییەی
دادگاکە تاوتوییان دەکات، سێ دۆسیەیان پەیوەستن بە هەرێمی کوردستانەوە، لە دو
سکاڵادا داوا کراوە وەزارەتەکانی ئەوقاف و شەهیدان بکرێن بە
فەرمانگە و لە ڕوی کارگێڕی و داراییەوە سەربەخۆ بێت بەڵام بە حکومەتەوە بەستراوە بێت.
لە سکاڵایەکی دیکەشدا داواکراوە بەهۆی دەستوەردان لە سکاڵایەکیان بریارێکی هەریەك
لە سەرۆکی دادگای پێداچونەوەی هەرێمی کوردستان و دادوەرێكی دادگای ڕەواندوز هەڵبوەشێتەوە.
134 جار خوێندراوەتەوە