سودانی: نوێنەرایەتی عێراق لە سوریا دەستی بەکارکردن کردەوە

KNN : Kurdish News Network
12:03 - 20/12/2024
عێراق
+
-

سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق لە دیمەشق دەستی بە کارەکانی کردوەتەوە، دەشڵێت: پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ هیچ سەرکردە و فەرماندەیەکی سەربازی سوریا ئەنجام نەداوە.

هەواڵ:KNNC

 

محەمەد شیاع سودانی لە میانی چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند: وڵاتەکەی هیچ پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا رەتناکاتەوە ئەگەر ئەو پەیوەندییە لە بەرژەوەندی سەقامگیری و ئارامی سوریا و ناوچەکە بێت.

باسی لەوەشکردوە: لە ئێستادا نوێنەرایەتی دیپلۆماسی عێراق لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دەستی بە کارەکانی کردوەتەوە، کە بەهۆی ئەو دۆخە دژوارەی لە سوریا هاتەکایەوە و کارەکانی ڕاگرتبو.

سودانی ئەوەشی خستوەتەڕو: هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی تەحریر شام ئەنجام نەداوە، وتیشی وڵاتەکەی چاوەڕوانی هەنگاوی کردارییە لە ئیدارەی نوێی سوریا نەوەك تەنها قسە و وتار.

59 جار خوێندراوەتەوە