لە کۆبونەوەیان
لەگەڵ ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان؛ جڤاتی گشتیی بزوتنەوەکە پشتیوانی خۆی بۆ
بڕیارەکانی جڤاتی نیشتمانی دەربڕی بۆ کشانەوە لە حکومەت و هەنگاونان بۆ
دروستکردنی بەرەیەکی نوێی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی کوردستان.
هەواڵ:KNNC
دانا ئەحمەد مەجید،
رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە لە شاری سلێمانی لەگەڵ
ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی کۆبوەوە و دوایین بڕیار و هەنگاوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان
تاوتوێ کرا.
هەر لە کۆبونەوەکەدا
ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان ڕونیکردەوە، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی زۆرینەی ئەندامانی
جڤاتی نیشتمانی بڕیاردرا بەکشانەوە لە هەردو حکومەتی هەرێم و حکومەتە خۆجێییەکان.
لای خۆشییەوە،
جڤاتی گشتیی پشتیوانی بۆ بڕیارەکە دەربڕی و بە هەنگاوێکی گرنگی لە قەڵەمدا بۆ ئایندەی
بزوتنەوەی گۆڕان.
هەر لە کۆبونەوەکەدا،
هەنگاوەکانی داهاتوی بزوتنەوەی گۆڕان و بونەوەی بە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا و جددی لە پەرلەمان
و دوایین هەنگاوەکانی بزوتنەوەکە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن تاوتوێ کران.
سلێمانی/ بڕیار نامیق
1016 جار خوێندراوەتەوە