كۆبونەوەی ئاسایی چوارچێوەی هەماهەنگی بەڕێوەچو
لەو كۆبونەوەیەدا چەند پرسێك تاوتوێكران و بڕیاریان لەبارەوە درا و پرسى
هەڵبژاردنى سەرۆکێکى نوێی ئەنجومەنى نوێنەرانیش باسى لێوە کراوە.
هەواڵ:KNNC
چوارچێوەی هەماهەنگی لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە:
كۆبونەوەی ئاسایی چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوسینگەی نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی
یاسا لە بەغداد بەڕێوەچوە و تێیدا چەند پرسێك تاوتوێ كراوە.
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە لەو كۆبونەوەیەی
چوارچێوەی هەماهەنگی گفتوگۆكراوە لەبارەی دۆسیەى هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمانی
عێراق و لیستی باڵیۆزانی نوێ لەو وڵاتان، هەروەها بیروڕاش ئاڵۆگۆڕ كراوە لەبارەی
پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان كە بڕیارە 20ـی مانگی داهاتو بەڕێوەبچێت.
ئەو كۆبونەوەیە لەكاتێكدایە، عێراق و ناوچەكە بەدۆخێكی
دژواردا تێپەڕدەبن و گرژی و ئاڵۆزییەكان زیادیان كردوە و مەترسی هەیە پریشكی
ململانێی سەربازیی ناوچەكە، عێراقیش بگرێتەوە.
471 جار خوێندراوەتەوە