رێكخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ نوێنەرانی رەوەندی كوردی داوا دەكات؛ بە
ستراتیجێکی نیشتیمانی مامەڵە لەگەڵ پەرەسەندن و دوا پێشهاتەكان بکەن و بە گڕوتینەوە
هەمو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆسەر خستنى کاندیدانى لیستى (114)ى بزوتنەوى گۆڕان، هاوكات
هەڵوست و پشتیوانی هاوڵاتیان و ئەو دامەزراوە و کەسایەتى و نوسەر و رۆشنبیرانەشی بەرز
نرخاند، کە بەدەم گوتاری نوێی بزوتنەوى گۆرانەوە هاتون.
هەواڵ:KNNC
لە كۆبونەوەكەدا،
فوئاد جەمال سەلام، ڕێکخەری ژووری ڕەوەندی کوردی، لەگەڵ خستنەڕوی دواین پێشهاتەكان،
پشتیوانی ڕەوەندی کوردی بۆ لیستی ١١٤ی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵوەستەکردن لەسەر میکانیزمی
بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان رونكردەوە.
دانا ئەحمەد مەجید،
رێکخەرى گشتى بزوتنەوى گۆران، کە بەشداری کۆبونەوەی ڕەوەندی کوردی کرد هەڵوەستەی لەسەر
گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوچەکە کرد و ڕایگەیاند، لەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکە
پێیدا تێدەپەڕێت، ئەرکی لایەنە سیاسیەکان و حکومەتی هەرێمە، بە ستراتیجێکی نیشتیمانی
مامەڵە لەگەڵ پەرەسەندنەکان بکەین و، لەپێناو بەرژەوەندى گشتى هاوڵاتیان و میللەتەکەمان
خۆمان و هەرێمى کوردستان لەو ململانێ و ئاڵۆزیانەدا بپارێزن و هاوسەنگی سیاسیی ڕابگرین.
لەبارەى پرۆسەى هەڵبژاردنیش، ڕێکخەری گشتى هەڵبژاردنی
خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بە وێستگەیەکی گرنگی دیموکراسی بۆ هەرێم و بزوتنەوەی
گۆڕان ناوبرد و، داوای لەسەرجەم هەڵسوڕاوانی ژووری رەوەندی بزوتنەوەی گۆران کرد، بە
پەرۆش و بە گڕوتینەوە بەشدارى بانگەشەى هەڵبژاردن بکەن و هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆسەر
خستنى کاندیدانى لیستى 114ى بزوتنەوى گۆران لە هەر چوار بازنەی هەولێر و سلێمانی و
دهۆک و هەڵەبجە.
لە بەشێکی دیکەی
کۆبونەوەکەدا، دانا ئەحمەد مەجید، هەڵوست و پشتیوانی چەندین دامەزراوە و کەسایەتى
و نوسەر و رۆشنبیرانی بەرز نرخاند، کە بەدەم گوتاری نوێی بزوتنەوى گۆرانەوە
هاتوون، ئەمەش نیشانەى سەرکەوتنى خەباتی سیاسیی گۆڕانە، کە ڕوو لە خەڵکە و جگە لەوەی
ددان بە هەڵەکاندا دەنێین، بزوتنەوى گۆرانیش بۆ قۆناغى ئۆپۆزسیۆنی سیاسیی ئامادە دەکەین.
بەشداربوانی کۆبونەوەکە
وێڕای پێداگریان لەسەر سەرخستنی لیستی ١١٤ی بەڵێنی ئەوەیاندا کە تەواوی هەوڵ
وتوانایان بخەنە گەر لەگەڵ کەسوکاریان و هاوڕێیانیان قسەو گفتوگۆبکەن بۆ پاڵپستی لە
لیستی بزوتنەوەی ی گۆڕان و ئەم هەنگاوانەی دوایی کە ڕیکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان
بەرزنرخاند و پشتیوانیان لە وهەنگاوانە کربەئاشکرا وتیان تا بزوتنەوەی گۆڕان خاوەنی
هەڵوێستی نیشتیمانی و ئۆپۆزیسۆن بێت ئێمەش بە هەمو توانامن پشتیوانی دەکەین.
1261 جار خوێندراوەتەوە