دانیشتنێکی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک دواخرا

KNN : Kurdish News Network
02:05 - 22/10/2024
کوردستان
+
-

دادگای کەرکوک دانشتنێکی سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی دواخست، ئەندامانی کوردی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێن: دانیشتنەکە رۆژی پێنجشەممە ئەنجام دەدرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

حەسەن مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: هەرچەندە بڕیاربو ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای کارگێڕی لەبارەی سکاڵایەکی پارتی دژ بە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ 24ى ئەم مانگە دواخراوە.

 

پێشتریش شۆخان حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی پارتی، بە کەی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: بەهۆی کێشەی هونەریی و کەموکوڕیی لە سکاڵاکان، دانیشتنی دادگای تایبەت بە سکاڵاکانی ناڕەزایەتی فراکسیۆن و ئەندامە ناڕەزاییەکانی لە پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی شارەکە لە 16ی ئەم مانگە دواخراوە.

 

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 18ی کانونی دوهەمی ساڵی ڕابردودا بەڕێوەچو و بەڵام دواى نزیکەی هەشت مانگ و لە 10ی ئابی ئەمساڵدا بە ئامادەبونی نۆ ئەندام لە کۆی 16 ئەندام، ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک بەبێ ڕەزامەندی پارتی و تورکمان و بەشێک لە عەرەب پیکهێنرا، ئەندام و فراکسیۆنە ناڕازییەکانیش سکاڵایان دژی پێکهێنان و نایاساییبونی پرسەکە تۆمار کرد...

118 جار خوێندراوەتەوە