سێ لیژنە بۆ سکاڵاکانى تایبەت بە پرۆسەى دەنگدانى تایبەت و گشتى پێکهێنرا

KNN : Kurdish News Network
08:38 - 22/10/2024
کوردستان
+
-

کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق سێ لیژنەى تایبەت بە سکاڵاکانى پرۆسەى دەنگدانى تایبەت و گشتى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان پێکهێناوە.


هەواڵ:KNNC

 

بەپێی نوسراوێک کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە دەرکراوە و واژۆى سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمیسیارانى لەسەرە بڕیاردراوە بە پێکهێنانى سێ لیژنە  بۆ بەدواداچونى ئەو سکاڵایانەى لە رۆژانى دەنگدانى گشتى و تایبەت تۆمار کراون.

 

بەپێی بڕیارەکە هەر لیژنەیەک لە سەرۆکێک و سێ ئەندام پێکدێت لیژنەیەکیان تایبەت بە بازنەى هەولێر و لیژنەیەکیش بۆ بازنەکانى سلێمانى و هەڵەبجە و لیژنەیەکیش بۆ بازنەى دهۆک دەبێت.

 

رۆژى 18ـى ئەم مانگە هەڵبژاردنى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى شەشەمین خولى پەرلەمانى کوردستان و رۆژى 20ـى مانگیش دەنگدانى گشتى بەڕێوەچو، بەپێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنیش لە دەنگدانى گشتى 71 سکاڵا و لە دەنگدانى تایبەتیش 59 سکاڵا تۆمار کراون.

142 جار خوێندراوەتەوە