سەڵاحەدین دەمیرتاش لە گرتوخانەی ئەدیرنەوە یاداشتێکی لەسەر بارودۆخی ژنان
رادەستی سەرۆکی جەهەپە کرد و چەند پێشنیارێکیشی بۆ چارەسەری کێشەی ژنان لە تورکیا
خستەڕو.
هەواڵ:KNNC
ئۆزگور ئۆزەل سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری جەهەپە، سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش
هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە-ـی کرد، دەمیرتاش لەسەر کوشتن،
توندوتیژی و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان، یاداشتنامەیەکی پێشکەش بە ئۆزەل کرد و دواتر بۆ
رای گشتی بڵاوکرایەوە.
لە یاداشتنامەکەدا، دەمیرتاش ئاماژە
بە زۆربونی کوشتنی ژنان و توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە هەمو بەشەکانی کۆمەڵگا
دەکات و دەڵێت، بە خۆشمەوە، پێویستە وەک پیاو زێهنیەتی خۆمان بگۆڕین.
هەروەها، داوا لە لایەنە
سیاسیەکان، پەرلەمانتارەکان و دەزگای دادوەری و هەمو رێکخراو و دامەزراوە حکومی
و ناحکومیەکان دەکات، بەپەلە چارەسەرێک بۆ ئەو گرفتە بە مۆدێلێکی
نوێ، بە زمانێ نوێ و بە سیاسەتێکی نوێ بدۆزنەوە.
لە کۆتایدا دەمیرتاش چەند پێشنیارێک دەخاتەڕو
و داوا دەکات، رێککەوتنی ئیستەنبوڵ کە تایبەتە بە مافەکانی ژنان جارێکی دیکە واژۆ بکاتەوە
و کۆتایی بە ئازادکرنی تاوانبارانی کوشتنی ژنان بێنێت و
پێویستە هەمو دامودەزگاکانی دەوڵەت لەبەرمبەر کوشتن و توژندوتیژی بەرامبەر
بە ژنان خاوەن هەڵوێست بن
592 جار خوێندراوەتەوە