ساڵى نوێ خشتەى بودجە دەگاتە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق

KNN : Kurdish News Network
09:44 - 22/10/2024
عێراق
+
-

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرایکرد؛ لە ساڵی داهاتودا خشتەکانی بودجەیان بۆ دەنێردرێت و ئەندامێکی ئەو لیژنەیش دەڵێت: تا ئێستا داهاتی نانەوتی ئاستی پێویستی تۆمار نەکردوە و دواکەوتنی خشتەکانی بوجە کارێکی باش نییە.

 

هەواڵ:KNNC

 

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بڕیارە خشتەی بودجەی ساڵی 2025 لەسەرەتای ساڵی داهاتودا بگاتە پەرلەمان و بڕیاری لەسەر بدرێت.

 

لەلای خۆشیەوە مستەفا گەرعاوی ئەندامى لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردوە، دەبێت پێش کۆتایی ئەم ساڵ خشتەکانی بودجە بگەنە پەرلەمان بۆ ئەوەی بەزوترین کات پەسەند بکرێت و بکرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

گەرعاوی ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە داهاتی نانەوتی بوجە دابین بکات کە بڕیاربو 27 ترلیۆن دینار بێت، بەڵام تائێستا هەشت ترلیۆن لەو بڕە بەردەست بوە وتیشی: وەزارەتی دارایی بڕیاریداوە ئەو رێژەیە بەرزبکاتەوە و لە مانگی داهاتوە سێ تریلۆن دینار داهاتی نانەوتی هەبێت.

664 جار خوێندراوەتەوە