مقاوەمەى ئیسلامى ئەنجامدانى هێرشێکیان بۆسەر ئیسرائیل راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
08:29 - 17/10/2024
عێراق
+
-

مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق ئەنجامدانى هێرشێکیان بۆسەر "ئامانجێکى گرنگ" لە باشورى ئیسرائیل راگەیاند و جەختیش لەسەر بەردەوامیی هێرشەکانیان دەکەنەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" لە درێژەى رێبازەکەمان بۆ روبەڕوبونەوەى داگیرکەر و پاڵپشتیکردنى گەلەکەمان لە فەڵەستین و لوبنان و لە وەڵامى ئەو کۆمەڵکوژییەى کە دەرهەق بە منداڵ و ژن و بەساڵاچوان دەکرێت، بەیانى ئەمڕۆ هێرشێکمان بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ئەنجامدا".

 

بەپێی بەیاننامەکەى مقاوەمە؛ هێرشەکەیان بەیانى ئەمڕۆ بوە بۆسەر (ئوم ئەلرشراش) لە باشورى ئیسرائیل کە بە ئامانجێکى گرنگ ناویان بردوە و هێرشەکەشیان بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ئەنجامداوە.

 

هەروەک جەختیش کراوەتەوە کە هێرشەکانیان بەشێوەیەکى بەرفراوان بەردەوام دەبێت.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق ئەنجامدانى هێرشێکیان بۆسەر باکورى ئیسرائیل راگەیاند و چەم هێرشانەشیان چەندین مانگە وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانى ئیسرائیل لە غەززە بەردەوامییان هەیە.

390 جار خوێندراوەتەوە