ئەمشەو پێنجشەممە مانگ دەگاتە کەمترین دوری لە زەوییەوە و گەورەتر و گەشاوەتر لە جاران دەردەکەوێت و پێی دەڵێن مانگی ڕاوچی
هەمەرەنگ؛ KNNC
مانگی راوچی کە پێشی دەڵێن مانگی سۆپەر و دیاردەی سەرو مانگ کاتێک ڕودەدات کە مانگ دەکەوێتە کەمترین دوری لە زەوییەوە و گەورەتر و گەشاوەتر لە جاران دەردەکەوێت.
نزیکبونەوەی مانگ لە زەوی لەمشەودا جیاواز لە مانگەکانی تری ساڵ وادەکات نزیکەی 15% ڕووناکترە و 30% گەورەترە دەربکەوێت.
مانگی پڕ لە مانگی تشرینی یەکەم بە مانگی ڕاوچی ناودەبرێت، چونکە لە کاتێکی ساڵدا دەبینرێت کە ڕاوچییەکان لە هەموو کاتێک چالاکترن و بە چڕی و فراوانی خەریکی راوکردنی ئاژەڵەکانن بۆ دابینکردنی یەدەگی خۆراک بۆ مانگەکانی زستان.
لەم شەوەوە تا سی رۆژ مانگ بە پڕی لە ئاسمان دەمێنێتەوە و بەوەش دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشی دەبێت و بەمەش لە جیهاندا ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی وێنەی یادگاری لەگەڵ دەگرن.
262 جار خوێندراوەتەوە