فەرماندەکانی یەپەژە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبونەوە

KNN : Kurdish News Network
01:10 - 17/10/2024
کوردستان
+
-

فەرماندە ژنەکانی یەپەژە، لەگەڵ سەربازانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوەڵەتی لە رۆژئاوای کوردستان کۆبونەوە، لەبارەی گرنگی پاراستنی ژنان و تێکۆشانەکانیان دژ بە داعش، گفتوگۆکرا.

 

هەواڵ:KNN

 

ناوەندی چاپەمەنی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) رایگەیاند، فەرماندەکانیان لەگەڵ ژمارەیەک سەرباز و بەرپرسی ناو هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبونەوە.

 

یەپەژە راشیگەیاند، لەو کۆبونەوەیەدا باس لە گرنگی رۆڵی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شەڕی دژ بە داعش و جەختکردنەوە لە بەردەوامی تێکۆشانەکانیان کرا.

 

یەپەژە، هێزێکی چەکداری ژنانی رۆژئاوای کوردستانە، لە ساڵی 2014ـوە دامەزراوە و بەشێکە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە") و رۆڵێکی گرنگی لە شەڕی دژ بە داعش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەبوە.

94 جار خوێندراوەتەوە