تۆڕی هەڵبژاردنی جیهانی عەرەبی: چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین

KNN : Kurdish News Network
06:38 - 17/10/2024
کوردستان
+
-

تۆڕی هەڵبژاردن لە جیهانی عەرەبی ڕایگەیاند، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن مافێکی سەرەتایی و گرنگی مرۆڤە بۆ بەشداریکردن لە بەڕێوەبردنی کاروباری حکومەت ئەوا بڕیاریانداوە بەشدار بن لە چاودێریکردنی بەڕێوەچوی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 

هەواڵ:KNNC



تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردوە دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لە هەلومەرجی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردوە و دڵنیابون لەوەی کە بەگوێرەی ستانداردە نێودەوڵەتیەکان گەرەنتی کراوە، بڕیاری بەشداریکردنیان داوە و تا هەوڵێک بێت بۆ بەدیهێنانی شەفافیەت و دادپەروەری هەڵبژاردن.

 

ئەوەیشی خستوەتەڕو تۆڕەکەیان ئامانجی بەرجەستەکردنی دیموکراسی و پێشکەشکردنی ئەزمونێکی پێشکەوتوە لە دامەزراندنی حوکمڕانیەکی باش کە ماف و ئازادییەکانی تاک بە گشتی بەرجەستە بکات.

 

بەگوێرەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، 14 باڵیۆزخانە و 14 ڕێکخراوی نێودەوڵەتی، لەرێگەی هەزار و 655 چاودێرەوە، بەشدار دەبن لە چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

94 جار خوێندراوەتەوە