نەتەنیاهۆ: توانیمان سنوار بكوژین

KNN : Kurdish News Network
08:41 - 17/10/2024
کوردستان
+
-

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەفەرمی كوشتنی بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی راگەیاند.

هەواڵ: (KNNC)

 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا و بەشێوەیەكی فەرمی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند: توانیمان یەحیا سنوار، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی فەلەستینی لەناو ببەین.

 

 

وتیشی: هێشتا جەنگ كۆتایی نەهاتوە و لە ئۆپراسیۆنەكانیان بۆ سەر دوژمنەكانیان بەردەوام دەبن.


سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا گەڕاندنەوەی دیلەكانیان بەردەوام دەبن لە هێرشەكانیان، نەتانیاهۆ پەیامێكی بۆ دانیشتوانی كەرتی غەززە نارد و پێی وتن؛ سنوار ژیانی ئێوەی لەناوبرد، بۆیە شایستەی ئەوە تۆڵە كردنەوە بو.

321 جار خوێندراوەتەوە