کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 100%ـى ئامادەکارییەکانمان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تەواو کردوە

KNN : Kurdish News Network
09:58 - 17/10/2024
کوردستان
+
-

سبەینێ دەنگدانى تایبەت بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەدەچێت، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنیش جەخت دەکاتەوە لەوەى، 100%ـى ئامادەکارییەکانیان بۆ بەڕێوەبردنى پرۆسەکە تەواو کردوە.

 

هەواڵ:KNNC


ئەیسەر یاسین، وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە رۆژنامەى (سەباح)ـى راگەیاندوە: 100%ـى سەرجەم ئامادەکارییە لوجستی و هونەرییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن پەرلەمانی کوردستان تەواو کردوە و ئامادەن بۆ بەڕێوەبردنى پرۆسەکە.

 

ئەماژەی بەوەشکردوە: ئەمڕۆ گواستنەوەی سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان و پێداویستییەکانی دیکەی بۆ بنکەکانی دەنگدان کۆتايی دێت و جەختى کردەوە، سبەینێ ئامادەن بۆ بەڕێوەچونی دەنگدانی تایبەت و رۆژی یەکشەممەش دەنگدانی گشتی بەڕێوەدەچێت.

 

وتەبێژەکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، رونیشى کردەوە: 215 هەزار و 960 دەنگدەری تایبەت هەن كە لە 165 بنکە و 749 وێستگەى دەنگدان لە هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانی کەرکوک، بەغداد، نەینەوا، واست ، سەڵاحەدین و دیالە و ئەنبار دەنگ دەدەن.

93 جار خوێندراوەتەوە