خشتەى موچەى مانگى ئەیلول بڵاوکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:28 - 17/10/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان خشتەى موچەى مانگى ئەیلولى بڵاوکردەوە و بەوپێی لەماوەى شەش رۆژدا موچەى سەرجەم موچەخۆران دابەش دەکرێت.


هەواڵ:KNNC

 

بەپێی ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایی بڵاویکردەوە؛ دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلول لە سبەینێ هەینى 18ـى 10 دەستپێدەکات و رۆژى پێنجشەممە 24ـى 10 کۆتایی دێت.


هەر بەپێی خشتەکەى وەزارەتى دارایی، سبەینێ هەینى بە خانەنشینى شارستانى و خانەنشینى پێشمەرگە ، دابەشکردنى موچە دەستپێدەکات و رۆژى پێنجشەممە 24ـى ئەم مانگە بە ئەنجومەنى ئاسایش و هێزەکانى زێرەڤانى و فەرماندەى بەرگرى فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و دامودەزگا نەوتییەکان و سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێم و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنى وەزیران کۆتایی دێت.


3295 جار خوێندراوەتەوە