نزیکەی ملیۆنێک ئاوارە
لە هەرێمی کوردستان و چەند پارێزگایەکی دیکە لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن و لە سەرژمێری
گشتیدا هەژمار دەکرێن.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران
و وەزارەتی پلاندانان، هەماهەنگی هەیە لە نێوانیان بۆ ئەوەی ئەو ئاوارانەی عێراق کە
لە ناو کەمپەکان و لە دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن لە سەرژمێری گشتیدا هەژمار بکرێن.
شەریف سلێمان، ئەندامی
لیژنەی کۆچو کۆچبەران و ئاشتەوایى کۆمەڵایەتى لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاندوە،
لە نێوان 800 هەزار بۆ ملیۆنێک ئاوارە لە دەرەوەی کامپەکان لە هەرێمی کوردستان و
پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار و دەوروبەری بەغداد نیشتەجێن لە سەرژمێری گشتیدا هەژمار
دەکرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
ژمارەی ئەو ئاوارانەی لە دەرەوەی کەمپەکانن زۆرە و کارەکانیان قورس دەکات بۆیە بڕیارە
لیژنەیەک پێکبهێندرێت بە هەماهەنگی لە نێوان هەردو وەزارەتەکە تایبەت بەو پرسە و هەژمار
کردنیان لە پرۆسەى سەرژمێریدا.
353 جار خوێندراوەتەوە