لە كۆبونەوەی
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، پۆستی جێگری پارێزگاری كەركوك درا بە توركمانێكی
دەرەوەی بەرەی توركمانی، هەریەك لە هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی توركمانیش ئەو هەنگاوە
ڕەتدەكەنەوە.
هەواڵ:KNNC
ئەمڕۆ ئەنجومەنی
پارێزگای كەركوك كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا و لەو كۆبونەوەیەدا ( یاوز حەمید)
لە پێكهاتەی توركمان وەك جێگری یەكەمی پارێزگاری كەركوك هەڵبژێردرا.
هاوپەیمانی عەرەبی
لە كەركوك، لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە: كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك
نایاساییە و دەرگا بەڕوی ناسەقامگیری دەكاتەوە، ئاماژەی بەوەدا لەبنەڕەتدا داوایەكی
یاسایی هەیە دژی حكومەتی خۆجێی كەركوك و كۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکە.
لای خۆیشیەوە،
بەرەی توركمانی هەڵبژاردنی جێگری پارێزگاری كەركوكی ڕەت كردەوە و دەڵێت: هیچ كەسایەتیەكیان
بۆ ئەو پۆستە كاندید نەكردوە.
385 جار خوێندراوەتەوە