جومانە غەلای: لە24 كاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رادەگەیەنرێت

KNN : Kurdish News Network
04:50 - 17/10/2024
عێراق
+
-

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: لەماوەی 24 کاتژمێردا، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمان بڵاودەکرێتەوە، بەڵام تا ڕاگەیاندنى ئەنجامى کۆتایی، ناتوانرێت تانە لە ئەنجامەکان بدرێت.

 

هەواڵ:KNNC

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا لەبارەى ئەنجامى هەڵبژاردنەکانى پەرلەمانى کوردستان، ڕایگەیاند: لە ماوەی 24 کاتژمێردا، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.

وتیشی: دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن، تیمی تایبەت بە پرۆسەی دەنگدان ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن بڵاو دەکەنەوە، کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە بە فەرمیی پەسەند دەکرێت، ئەو کاتە دەتوانرێت تانە لە ئەنجامەکە بدرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد: هەر ئەو کاتەی پڕۆسەی تانەدان لە ئەنجامەکان کۆتایی هات، پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنەوە بڵاو دەکرێتەوە...

46 جار خوێندراوەتەوە