كۆمسیۆن ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
06:05 - 21/10/2024
کوردستان
+
-

كۆمسیۆن هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی رۆژی (20ـی 10ـی 2024) بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

هەواڵ: (KNNC)

 

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، دەستەی باڵای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویانكردەوە؛ ئەو كەسانەی لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان هەبوە لە دو ملیۆن (899) هەزار و (578) دەنگدەر پێكهاتوە، لەو ژمارەیە دو ملیۆن و (87) هەزار (972) دەنگدەر، دەنگیان داوە.

 

رونیانكردەوە؛ رێژەی بەشداریكردنی هاوڵاتیانی هەرێم بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان لە (72%) بوە.

 

ئاماژەیان بۆ ئەوەشكرد، ئەو ئەنجامەی بڵاودەكرێتەوە بەراییە هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێت تانەی لێبدات تا ئەو كاتەی تەواوی ئەنجامەكان بڵاودەكرێتەوە كە ئێستا و بەرێژەی لە (99.63) ئەنجامەكانە و دوای گەیشتنی دەنگەكانی ئەو (26) بنكە و جیاكردنەوەی تەواوی ئەنجامەكان ئاشكرا دەكرێت.

1549 جار خوێندراوەتەوە