كەشوهەوای هەرێمی كوردستان كاتی بەفر بارینی راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 21/10/2024
کوردستان
+
-

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم رایدەگەیەنێت: بەپێی پێشبینییەكان سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت.

هەواڵ: (KNNC)


بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای (24) كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردوەتەوە كە بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەورە و لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆدا  لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوری خۆرهەڵات نمە باران و بەفر دەبارێت.


ئەوەیخستوەتەڕو، بەراورد بە رۆژانی رابردو پلەكانی گەرما لە نێوان (1 بۆ 3) پلە سیلیزیی نزمتر دەبێتەوە،  هەروەها خێرایی با لەنێوان (5 -15) كیلۆمەتر / كاتژمێردا دەبێت، كە ئاراستەی با لە باکوری خۆرهەڵاتەوەیە.


وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ سێشەممە بە پلەی سیلیزی بەم شێوەدەبێت:

هەولێر     : 21  پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 19 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 20 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 22 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 22 پلەى سیلیزى
زاخۆ      : 21  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 11  پلەى سیلیزى
سۆران    :  18 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   23 پلەى سیلیزى

7187 جار خوێندراوەتەوە