مقاوەمەى ئیسلامى ئەنجامدانى هێرشێکى بۆسەر بەرزاییەکانى جۆلان راگەیاند

KNN : Kurdish News Network
08:22 - 21/10/2024
عێراق
+
-

مقاوەمەى ئیسلامى ئەنجامدانى هێرشێکىلە عێراقەوە  بۆسەر بەرزاییەکانى جۆلان راگەیاند و جەختیش لە بەردەوامیی هێرشەکان دژى ئیسرائیل دەکات.

 

هەواڵ:KNNC


مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بەیانى ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە دەڵێت: ئامانجێکى سەربازیمان لە جۆلان-ى داگیرکراو بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان کردوەتە ئامانج.

 

هەروەک جەختیش دەکاتەوە لەوەى کە هێرشەکانیان دژى ئیسرائیل و بۆ بەرگرى لە خەڵکى فەڵەستین و لوبنان بەشێوەیەکى بەردەوام؛ بەردەوامیی دەبێت و ساتى هێرشەکەشى بە ئاڕاستەى ئیسرائیل بڵاوکردوەتەوە.



پێشتر و ئێوارەى دوێنێ یەکشەممە، مقاوەمەى ئیسلامى رایگەیاند کە ئامانجێکیان لە دۆڵى ئەردەن و یەکێکیشیان لە جۆلان بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان کردوەتە ئامانج و ئەوەشى ئاشکرا کردوە کە لەماوەى مانگى رابردودا چەند ئامانجێکى هەستیارى ئیسرائیلیان لە کەرتى غەززە بەئامانجگرتوە.

257 جار خوێندراوەتەوە