ساڵی داهاتو قۆناغی یەكەمی بەندەری گەورەی فاو تەواو دەبێت

KNN : Kurdish News Network
02:11 - 22/10/2024
عێراق
+
-

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت: ساڵی داهاتو قۆناغی یەكەمی بەندەری گەورەی فاو تەواو دەبێت، ئاماژەی بەوەش كرد: دیزاینی هێڵی شەمەندەفەری ڕێگای گەشەپێدان تەواو بوە.

هەواڵ:KNNC

 

مەیسەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، ڕایگەیاند: كاركردن لە پرۆژەی بەندەری فاو و پرۆژە ستراتیژییەكانی تری وەزارەتی گواستنەوە، بەردەوامە و ساڵی داهاتو قۆناغی یەكەمی بەندەری گەورەی فاو تەواو دەبێت و ئەوەش یەكێكە لە پێكهاتەكانی ڕێگای گەشەپێدان.

وتیشی: هێشتا پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدان، لە قۆناغی دیزاندایە و دیزاینی پرۆژەكە گەیشتوەتە قۆناغی كۆتایی و دیزاینی هێڵی شەمەندەفەر و ڕوپێویی تۆبۆگرافی و پشكنینی خاك، گەیشتوەتە 100%، لەكاتێكدا دیزاینی ڕێگای وشكانی گەیشتوەتە 84%.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئەوەشی خستەڕو: هەنگاوی دواتر بریتی دەبێت لە قۆناغی دیزاینی كۆتایی ڕێگای گەشەپێدان و ڕاگەیاندنی پرۆژەكە لەبەردەم كۆمپانیا گەورە نێودەوڵەتیەكان بۆ كێبڕكێكردن لە جێبەجێكردنی و هەڵبژاردنی گونجاوترینیان بۆ خزمەتكردنی بەرژەوەندیی گەل و دیدگای حكومەتی عێراق...

35 جار خوێندراوەتەوە