دەزگای ئاسایشی هەرێم: شەوی رابردو هێزەکانمان بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی چونە خێمەی مامۆستایان

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 25/02/2025
کوردستان
+
-

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، هێزەکانیان بۆ رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان چونەتە خێمەی مامۆستایان و رێکاریی یاساییان گرتوەتەبەر.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە راگەیەنراوێکی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتوە، دوای ئەوەی شەوی رابردو لە نزیک شارۆچکەی عەربەت، بەهۆکاری رێگریکردن کە تێپەڕبونی ژمارەیەک بارهەڵگر لەلایەن مامۆستایان و هاوڵاتییان، بوەتەهۆی دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوانیاندا و چەند شۆفێر و هاوڵاتییەک برینداربون.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک لایەنی جێبەجێکاری یاسا دەستبەجێ هێزەکانیان بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە و رێگریکردن لە تەشەنەسەندنی ئاڵۆزییەکان و سەلامەتی گیانی هەمو لایەک، گەیشتنە شوێنی روداوەکە و رێکاریی یاسایی گرتوەتەبەر بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە.

 

باسی لەوەشکردوە، له ئيستادا هيچ كەس دەستگيرنەكراوه و بريندارەكان نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

455 جار خوێندراوەتەوە