سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان: سەرمانسوڕماوە لە هەڵسوکەتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسان

KNN : Kurdish News Network
09:29 - 25/02/2025
کوردستان
+
-

نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان رایگەیاند، سەریانسوڕماوە لە هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسان، دەشڵێت: لە بەدواداچونی ئەو روداوە بەردەوام دەبن.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئازاد حەمەدەمین، نەقیبی سەندیکای رۆژنامەنوسانی كوردستان، راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی هەڵسوكەوتی هێزە ئەمنییەكان لە شارۆچكەی عەربەت دەكات كە "بەشێوازی توندوتیژی روبەڕوی رۆژنامەنووسان بونەتەوە كاتێك وەك ئەركی پیشەیی خۆیان هەوڵی روماڵی گردبوونەوەی مامۆستایانی ناڕازیان داوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، هێزە ئەمنییەكان لە شارۆچكەی عەربەت رێگرییان لە كاری رۆژنامەنووسان كردوە و دواتر بەزەبری توندوتیژی رۆژنامەنوسانیان پەرتەوازەكردوە و راوەدویان ناون و لەئەنجامدا ژمارەیەك لە پەیامنێرانی كەناڵەكان دەستگیركراون و دو لەرۆژنامەنوسانیش برینداربون و كەلوپەلی كاری رۆژنامەنوسیش شكێندراون و دەستی بەسەردا گیراوە .

 

دەشڵێت: وێڕای سەرسوڕمانی خۆیان بۆ ئەو هەڵسوکەوت و توندوتیژییانەی بەرامبەر رۆژنامەنوسان ئەنجامدراوە، لەهەمانکدا داواکەن بەرپرسانی هێزە ئەمنییەکان روبەڕوی یاسا بکرێنەوە بەهۆی پابەند نەبونیان بە یاسای کاری رۆژنامەگەری ژمارە (35ـی ساڵی 2007) و بەپێچەوانەی ئازادی میدیا و کاری رۆژنامەگەری هەڵسوکەوتیان کردوە.

 

جەختیشدەکاتەوە، وەک سەندیکا لە بەدواداچونی ئەو روداوە بەردەوام دەن.

133 جار خوێندراوەتەوە