شەوی ڕابردو گرژی لە نێوان مامۆستایانی ناڕازی
و شۆفێرانی بارهەڵگری سوتەمەنی لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی دروست بو، هێزێكی ئەمنیش
بە بەکارهێنانی توندوتیژی بڵاوەی بە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایان کرد.
هەواڵ:KNNC
دوای دروستبونی ئاڵۆزییەکان و بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندانەکانیش
هێزێكی ئەمنی رەوانەی ناوچەکە کران و ژمارەیەك لە مامۆستایان و رۆژنامەنوسان
دەستگیر کران.
لەلای خۆشیەوە، عوسمان گوڵپی مامۆستای ناڕازی
رایگەیاند : هێزە ئەمنییەکان بە فشارێکی زۆر و توندوتیژی رێگای تەنکەرەکانیان کردەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کەی ئێن ئێن: لە ئێستادا
هێزێكی ئەمنی لە شوێنی خۆپیشاندانەکان جێگیرکراوە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە خۆپیشاندان.
کەی ئێن ئێن زانیوشیەتی، دوای دەستگیرکردنی
ژمارەیەك لە مامۆستایان و رۆژنامەنوسان، دوایین مامۆستای ناڕازی کە ئازادکراوە کاتژمێر
05:00ـى بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان هێشتاش کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی
میدیاکان و ئۆتۆمبێل و مۆبایلی مامۆستایانی ناڕازی لەلایەن ئاسایشەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
268 جار خوێندراوەتەوە