هەسەدە: هێرش و بۆردومانەکانى تورکیا لە چەندین بەرەوە بەردەوامن

KNN : Kurdish News Network
11:35 - 26/02/2025
کوردستان
+
-

هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایدەکات، هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکان لە چەندین بەرەی جیاوازەوە بەردەوامە و دوێنێ لە سنورى قەرەقۆزاق زیاتر لە 95 هاوەنیان ئاڕاستە کراوە .

 

هەواڵ:KNNC

 

هێزەکانی سوریای دیموکرات ''هەسەدە'' بڵاویان کردەوە، هێرش و بۆردومانەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکان بەردەوامە و لە روبەڕوبونەوەکانیشیاندا لەبەرەی بەنداوی تشرین، توانیویانە ئەندامێکی گروپە چەکدارەکان بکوژن و دوانی دیکەش بریندار بکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە بەرەی پردی قەرەقۆزاق، فڕۆکەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکان 12 گوندی ئەو ناوچەیە بە ئامانج گرتوە و زیاتر لە 95 هاوەنیان ئاڕاستە کراوە، ئەمەش زیانێکی زۆری بە خانو ماڵی هاوڵاتییانی ئەو ناوچەیە گەیاندوە.

 

ماوەی 50 رۆژ دەبێت قەڵغانى مرۆیی لەو ناوچانە و ڕوبەڕوی شەڕڤانانان و ئەندامانی گروپە چەکدارەکان بەردەوامە.

135 جار خوێندراوەتەوە