لیستی موچەی مانگی دوو رەوانەی بەغداد کرا

KNN : Kurdish News Network
01:57 - 26/02/2025
کوردستان
+
-

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، لیستی موچەی مانگی شوباتیان رەوانەی بەغداد کردوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆچوارشەممە لیستی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و موچەخۆران لەڕێگەی تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەوە رەوانەی بەغداد کراوە.

 

پێشتر دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن لەزاری سەرچاوەیەک لە ليژنەى سەرپەرشتیارى ئامادەکاریی لیستى موچە بە سیستمى پایرۆڵ بە دیجیتاڵ میدیاى KNN راگەیاند؛ ئەمڕۆ لیستى موچەى فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێمى بۆ مانگى شوبات بە سیستمى نوێی پایرۆڵ رەوانەى وەزارەتى دارایی عێراق دەکەن.

 

تیمی تەکنیکی هەرێمی کوردستان، تا سبەینێ لە بەغداد دەمێننەوە بەمەبەستی جێبەجێکردنی هەندێک رێککاری تەکنیکی و دواتر دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

209 جار خوێندراوەتەوە