پەرلەمانی ئێران بە زۆرینەى دەنگ پڕۆژەیاسایەکى
بۆ خوێندن بە زمانی نەتەوەکانی دیکەى ئەو وڵاتە لە قوتابخانەکانی
ئێراندا رەتکردەوە.
هەواڵ:KNNC
ئاژانسى هەواڵى میهرى ئێرانى بڵاویکردەوە، پەرلەمانی
ئێران لە دانیشتنى رۆژى چوارشەممەدا پڕۆژە یاسایەکی کۆمیسیۆنی پەروەردە
و توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای بۆ خوێندن و فێرکردن و وانە وتنەوە
بە زمانی نەتەوەکانی دیکەی ئێران جگە لەزمانى فارسى لە قوتابخانەکانی ئەو
وڵاتە رەتکردوەتەوە.
بەگوێرەى هەواڵەکەى ئاژانسى هەواڵى میهر، پرۆژەیاساکە 104
دەنگی بەڵێ و 130 دەنگی نەخێرى بەدەستهێناوە و پێنج پەرلەمانتاریش بێ لایەنیان هەڵبژاردوە.
ئیحسان عەزیمی نەژاد، ئەندامی پەرلەمانی ئێران
رایگەیاند؛ ئەو پڕۆژەیاسایە بە پشتبەستن بە ماددەی 15ـی دەستوری ئێران ئامادە کراوە،
کە رێگە بە خوێندن بە زمانی دایک دەدات.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەپێی مادەی
15ی دەستوری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەکارهێنانی زمانی نەتەوەکانی دیکە لە چاپەمەنی
و راگەیاندنی گشتی و فێرکردنی ئەدەب و زمان لە قوتابخانەکاندا، شانبەشانی زمانی
فارسی ئازادە و نابێت رێگریی لێبکرێت.
219 جار خوێندراوەتەوە