وەزارەتی دەرەوەی
عێراق پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەکات، راشیگەیاند، دەستپێشخەرییەکە
هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش لە ناوچەکە.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتی دەرەوەی
عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێشوازی لە پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان دەکەن بەتایبەت
کاتێک داوای چەکدانان پەکەکە دەکات، چونکە ئەوە بە هەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی دەزانن
پەیوەست بە سەقامگیری ناوچەکە.
وەزارەتەکە،
دەستپێشخەرییەکەی ئۆجەلان بە گرنگ دەزانێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش، نەک تەنها لە عێراق،
بەڵکو بۆ تەواوی ناوچەکە.
جەختیلەوەشکردوەتەوە،
چارەسەری سیاسی و دیالۆگ باشترین رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و کۆتایهێنان
بە ململانێکان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەمو لایەنەکان بکات و
پێکەوەژیانی ئاشتییانە بەرەو پێشببات.
وەزارەتی دەرەوەی
عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ هەمو هەوڵەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان لەرێگەی
گفتوگۆوە دوپاتکردوەتەوە و هیواخوازە ئەو بانگەوازە بکرێت بە هەنگاوێکی کردەیی و
خێرا بۆئەوەی حزبەکان چەکەکانیان دابنێن.
66 جار خوێندراوەتەوە