وەزیری نەوتی عێراق: ئەمڕۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکەنەوە

KNN : Kurdish News Network
12:13 - 28/02/2025
عێراق
+
-

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لەچەند کاتژمێری داهاتودا هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن، دەشڵێت: لە قۆناغی یەکەمدا 185 هەزار بەرمیل لەرێگەی تورکیاوە هەناردە دەکەن.

 

هەواڵ:KNNC

 

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتودا دەستپێکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) ڕادەگەیەنن.

 

وتیشی: لە قۆناغی یەکەمدا 185 هەزار بەرمیل نەوت، لەرێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە، هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکەن.

 

بە وتەی وەزیری نەوتی عێراق، قۆناغ بە قۆناغ رێژەی هەناردەی نەوت زیاد دەکەن تا بگاتە ئەو رێژەیەی لە بودجەی گشتی فیدراڵیدا دیاریکراوە.

53 جار خوێندراوەتەوە