بزوتنەویە گۆڕان
رایگەیاند، "بەخۆشحاڵییەوە پێشوازی لە دواین پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان، بۆسەرپێخستنی
پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکەین".
هەواڵ:KNNC
لە پەیامێکدا
بزوتنەوەی گۆڕان پێشوازی و پشتیوانی خۆی بۆ پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری
زیندانیکراوی پەکەکە دەربڕیوە و رایگەیاندوە، ئەم پەیامە هاوکاتی پەرسەندنە
سیاسییەکانی ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
پەیامەکە زەمینەسازی دەکات بۆ بۆ دایەلۆگی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان دوو لە شەڕ
و بەکارهێنانی چەک و خوێنڕشتنی زیاتر، کە ئەزمونی چل ساڵی پێشو دەریخست جەنگ و ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکان لە قازانجی هیچ لایەک نیە.
بزوتنەوەی گۆڕان، هیوادارە هەمو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتیەوە مامەڵە لەگەڵ پەیامی
ئاشتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان بکەن، ئەم هەنگاوەش ببێتە سەرەتای چارەسەرکردنی کێشەکان
بە ڕێگەی سیاسیی و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد لە تورکیا و بەشدایکردن لە
پرۆسەی سیاسیی بە ڕێگەی دیموکراتی و شارستانی.
182 جار خوێندراوەتەوە