وەزارەتی نەوتی عێراق،
داوا لە شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم و نوێنەری کۆمپانیا نەوتییەکان
دەکات، رۆژی سێشەممە سەردانی بەغداد بکەن، بۆرێکخستنی کۆبونەوەیەک پەیوەست بە
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
هەواڵ:KNNC
وەزارەتەکە لە
راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئامانجی کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی بابەتەکانی
پەیوست بە گرێبەستە نەوتییەکانە و لەهەوڵدان بۆ گەیشتن بۆ لێکتێگەیشتانەی پەیوستن
بە پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژوەندی نیشتیمانی بکات.
دوێنێ هەینی، حەیان
عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە چەند کاتژمێری داهاتو هەناردەی نەوتی
هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە، دوای ئەو لێدوانە هەشت کۆمپانیای نێودەوڵەتی نەوت
کە لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن رایانگەیاند، هەناردەی نەوت لەرێگەی بەندەری جەیهانی
تورکیاوە دەستپێناکەنەوە، چونکە هێشتا داواکارییەکانیان جێبەجێنەکراون.
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی
کوردستان، تا ئێستا هیچ گرەنتییەکی پارەدان نەکراون، بۆیە ئامادەی هەناردەکردنەوەی
نەوتی هەرێم نین.
هەناردەی نەوتی هەرێمی
کوردستان لە 25-3-2023ـەوە راگیراوە.
127 جار خوێندراوەتەوە