ئیسرائیل رایگەیاند،
پلانی ئەمەریکای پەسەندکردوە بۆ درێژکردنەوەی رێککەوتننامەی غەززە لە مانگی رەمەزان.
هەواڵ:KNNC
نوسینگەی بنیامین
ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڵاویکردوەتەوە، وڵاتەکە رازی بوە بە قبوڵكردنی
پلانێک کە لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری ئەمەریکاوە پێشنیارکراوە بۆ ئاگربەستێکی
کاتی لەمانگی رەمەزان.
بەگوێرەی بەیاننامەکەی ئیسرائیل، بەپێی ئەو
پلانە، نیوەی دەستگیرکراوانی ئیسرائیلی لە غەززە، بە زیندو و مردو، لە یەکەم ڕۆژی
ئاگربەستی پێشنیارکراودا ئازاد دەکرێن.
بەگوێرەی پلانەکە نیوەی زیندانیانی ئیسرائیلی لە غەززە لە یەکەم ڕۆژی
ئاگربەستی پێشنیارکراودا ئازاد دەکرێن و ئەگەر دواتر ڕێککەوتنی ئاگربەستی هەمیشەیی
بکرێت، نیوەکەی دیکە ئازاد دەکرێن.
تەلئەبیب مەزەندە دەکات کە 62 زیندانی ئیسرائیلی
لە غەززە هەن، بەپێی میدیا عیبریەکان، حەمماس ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە هەیانە، ڕانەگەیاندوە.
نوسینگەی ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەداوە، رێککەوتنە
نوێیەکە مافی ئەوە دەدات بە ئیسرائیل دوای 42 ڕۆژ شەڕ دەستپێبکاتەوە ئەگەر ببینێت
دانوستانەکان بەرەوپێش ناچن.
هاوکات، هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، بزوتنەوەی حەمماس لە بەیاننامەیەکدا، داوای جێبەجێکردنی
قۆناغی دووەمی رێککەوتنی ئاگربەستی لەگەڵ ئیسرائیل کرد بەلەبەرچاوگرتنی ئەو پێشنیارەی
ئەمەریکا بۆ ئاگربەست تا ناوەڕاستی مانگی نیسان.
148 جار خوێندراوەتەوە