ئەندامێکی کۆنسەری سەرۆکایەتی کەجەکە
ڕایگەیاند، پرسی چارەسەری کورد لە باکوری کوردستان تەنیا پرسێکی
ناوخۆیی تورکیا نیە و بوەتە پرسێکی جیهانی، ئاشکراشیکرد لیژنەیەکی یاسایی دامەزراوە بۆئەوەی پڕۆسەکە چوارچێوەی یاسایی بەخۆیەوە بگرێت.
هەواڵ:KNNC
زوبەیر ئایدار، لە چاوپێکەوتنێدا لەگەڵ میدیای
نزیک لە حیزبەکەی ڕایگەیاند، بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، نیشانەی دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە
و ئیتر چارەسەری پرسی کورد تەنیا پرسی ناوخۆیی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی
ناوەڕاست نیە، بەڵکو بوەتە پرسێکی جیهانی.
بەرپرسەکەی کەجەکە ئاماژەی بەوەشکرد، لێژنەیەکی
یاسایی دامەزراوە و ئەو لێژنەیە کار لەسەر پرسە یاسایی و دەستوریەکان
دەکات و پێش بڵاوبونەوەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان، ئەو لیژنەیە لەگەڵ هەندێک بەرپرسی حکومەتی تورکیا سەردانی ئیمراڵیان کردبو لێکتێگەیشتن هاتوەتە
ئاراوە.
وتیشی، ئەم پڕۆسەیەی ئێستا پڕۆسەیەکی نیشتمانی
و پێشوەختە بلانی بۆ دانراوە و ئامادەکراوە و لەلایەن ئەردۆغانەوە پاڵپشتی
دەکرێت و شتێک نیە کە بە سڵاوکردنێکی دەوڵەتی باخچەلی لەگەڵ پەرلەمانتاری
دەمپارتی هاتبێتە ئاراوە.
158 جار خوێندراوەتەوە