وەزیری بەرگری تورکیا: رێگە نادەین بەربەست بۆ پڕۆسەی چارەسەریی دروست ببێت

KNN : Kurdish News Network
09:28 - 04/03/2025
جیهان
+
-

وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، رێگەنادەن بەربەست بۆ پرۆسەی چارەسەریی لە وڵاتەکە دروستببێت، وتیشی: بۆ سەرخستنی پرۆسەکە هەمو رێکارێکی پێویست دەگرنەبەر.

 

هەواڵ:KNNC

 

یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا رۆژی 3ـی ئەم مانگە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی لەبارەی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەکلان، رێبەری پەکەکە رایگەیاند، هیچ کات رێگەنادەن بەربەست لەبەردەم ئەو پرۆسەیەی دەستیپێکردوە، دروست ببێت.

 

وەزیری بەرگری تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، هەرگیز ڕێگە بە تێکدان و درێژکردنەوەی پرۆسەکە نادەن و پێویستە ڕێبازێکی ژیرانە و عەقڵانی بۆ سەرخستنی پڕۆسەکە بگیرێتەبەر.

 

وتیشی، پرۆسەیەکی گرنگ لە ئارادایە و ئەگەر هەنگاوێکی مێژوویی بنرێت و ئەگەر قۆناخەکە بگاتە ئەو ئاستەی ناکۆکیەکان چارەسەر بکرێت، ئەوا کۆتایی بەوانە دێت کە بە بیانوی جیاواز تیرۆریان لە بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە.

205 جار خوێندراوەتەوە