لە دوو هەفتەدا زیاتر لە 26 کیلۆ ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان دەستیان بەسەردا گیراوە

KNN : Kurdish News Network
01:57 - 04/03/2025
کوردستان
+
-

لەماوەى دوو هەفتەى رابردودا زیاتر لە 26 کیلۆگرام ماددەى هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە و لەو چالاکیانەشدا 11 تۆمەتباریش دەستگیر کراون.

 

هەواڵ:KNNC

 

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بڵاویکردەوە؛ لەژمارەیەک چالاکییدا لە دوو هەفتەی رابردو، بەهاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی (پیرمام، سۆران) چاودێری و بەدواداچونیان ئەنجامداوە.

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە دواى ئەوەى بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوەیان وەرگرتوە توانیویانە دەست بەسەر بڕى 26  کیلۆ و208 گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (کریستاڵ و حەشیش و هیرۆین) بگرن.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە هەر لەو چالاکیانەدا توانیویانە ژمارەیەک تۆڕی کڕین و فرۆشتن و بڵاکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و هەڵبوەشێنەوە کە پێکهاتون لە 11 تۆمەتبار کە لەئێستادا سەرجەمیان دەستگیرکراون و بەپێی یاساى ماددە هۆشبەرەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.


150 جار خوێندراوەتەوە