ترەمپ لە درێژترین وتارى سەرۆکایەتیی ئەمەریکادا چى وت؟

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 05/03/2025
جیهان
+
-

بەرەبەیانى ئەمڕۆ بە کاتى هەرێمى کوردستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمەریکا درێژترین وتارى لە مێژوى سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە کۆبونەوەى کۆنگرێس ئەنجامدا کە ماوەکەى کاتژمێرێک و 40 خولەک بو، بە وتنى "ئەمەریکا گەڕایەوە" دەستى بە وتارەکەى کرد.

 

هەواڵ:KNNC

 

لەم وتارەیدا ترەمپ لەبارەى زۆر پرسەوە قسەى کرد، گرنگترینیان ئەمانەن:

چى لەبارەى زیلینسکییەوە وت:
ترەمپ رایگەیاند کە هاوتا ئۆکرانییەکەى پێی راگەیاندوە کە ئامادەیە لەگەڵ روسیا گفتوگۆ بکات بۆ راگرتنى شەڕ لەنێوان مۆسکۆ و کیێڤ و هەروەها رەزامەندیشە لە واژۆکردنى رێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا کە هەلى بەکارهێنانى کانزا دەگمەنەکانى ئۆکرانیا دەدات.

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە نامەیەکى گرنگیی لەلایەن زیلینسکییەوە پێگەیشتوە کە تێیدا نوسراوە:" ئامادەم بۆ دانیشتن لەسەر مێزى گفتوگۆ و دانوستان لە نزیکترین کاتدا تا بگەینە ئاشتیی هەمیشەیی".

 

لەبارەى گرینلاندەوە چى وتوە؟
جارێکى دیکە جەختى کردوەتەوە کە وڵاتەکەى دەیەوێت کۆنتڕۆڵى گرینلاند بکات، ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە دانیشتوانە دانیمارکییەکەى لەلایەن ئەمەریکاوە ئاسایشیان پارێزراو دەبێت.
وتویەتى:" ئێمە پێویستمان بە گرینلاند هەیە بۆ بەدیهێنانى ئاسایشى جیهانیی و نێودەوڵەتیی و پێموایە ئەوەش بەدەستدەهێنین.



لەبارەى بۆشایی ئاسمان و مەریخیشەوە وتویەتى:
سەرۆکى ئەمەریکا لەبارەى بۆشایی ئاسمان و هەسارەکان و مەریخەوە وتویەتى:" ئەمەریکا ئاڵاى وڵاتەکەى لەسەر مەریخ و هەسارەکانى دیکە دەچەقێنێت.

 

لەبارەى کەنەداشەوە قسەى کردوە:
جارێکى دیکە هەڕەشەکانى ترەمپ کەنەداى گرتەوە، هەڕەشەى زیاتر کردنى جەنگى ئابوریی لەگەڵ وڵاتەکە کرد، هەریەکە لە کەنەدا و وڵاتانى یەکێتى ئەوروپا و بەرازیل و هندستان و مەکسیک و کۆریاى باشورى بە بازرگانى نادادپەروەرانە تۆمەتبار کرد.


هەروەها ئەمانەشى وتوە:
خودا رزگارى کردم تا جارێکى دیکە ئەمەریکا بەهێز بکەمەوە
دەستکەوتى مەزنمان بەدەستهێناوە و خەوتى ئەمەریکا ناوەستێنرێت
بایدن خراپترین سەرۆک بو لە مێژوى ئەمەریکادا
بارمتەکانمان لە غەززە وەردەگرینەوە
لە وڵاتەکەى ئێمەدا تەنها دوو رەگەز بونى هەیە؛ نێر و مێ

287 جار خوێندراوەتەوە