رێبەری پەکەکە بە
بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە، پەیامێکى نوێی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، بانگەوازیی
ئاشتی و کۆمەڵگەی ئازاد بۆ ژنان رێنیسانسە و وتیشی:پرسی ژنان قوڵترە لە پرسی
کورد.
هەواڵ:KNNC
عەبدوڵا ئۆجەلان،
رێبەری زیندانیكراوی پەکەکە بە بۆنەی 8ی مارس، رۆژی جیهانی
ژنان، لەڕێگەی شاندی ئیمڕاڵییەوە پەیامێکی بۆ ژنان بڵاوکردەوە و دەڵێت: رۆحی
ئەم سەردەمە سیاسەتی دیموکراسییە، زمانی ئەم سەردەمەش زمانی ئاشتییە و بانگەوازی
ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی ئازادیش رێنێسانسێکە بۆ ژنان.
دەشڵێت: پرسی ئازادی
ژنان هێشتا گرنگی خۆی پاراستوە و تا کەلتوری دەستدرێژی
سێکسی لەناو نەچێت، حەقیقەتی کۆمەڵایەتی ژنان لە بواری زانستی و جوانکاری و
ئایینیدا سەرهەڵ نادات.
ئۆجەلان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی
بەوەداوە، پرسی ژنان قوڵترە لە پرسی کورد و کەلتوری شەڕ و ململانێ
زۆرتر لە دژی ژنان بڵاوبوەتەوە و لەناوبردنی ئەم کەلتورەش داینەمۆی خەباتی
ئێمەیە.
جەختی لەوەشکردوە، نابێت
ژنان تەنیا لە بواری بایۆلۆژیەوە هەڵسەنگێندرێن، بەڵکو دەبێت
لە بوارەکانی کەلتری و کۆمەڵایەتی و مێژویی هەڵسەنگێندرێن.
161 جار خوێندراوەتەوە