کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئەگەری
نمەبارانێکی کەم هەیە و سبەینێش لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان کەمێک باران
دەبارێت.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری
نمەبارانێکی کەم هەیە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان هەیە.
هاوکات، پلەکانی گەرما سێ تــا پــێنج پلە
بەرزدەبنەوە بەراورد بە رۆژی رابردو.
سەبارەت بە کەشی سبەینێ پێنجشەممە، کەشناسی
هەرێم دەڵێت: ئاسمان پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچە
هەور، ئەگەرى نمە بارانێکی کەم هەیە لەبەشێک لە ناوچە شاخاوىیە سنوریەکان .
دەڵێت: بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانی گەرما چوار تـــا شەش پلە
بەرزدەبێتەوە.
هەولێر: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ :
20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 19 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 5 پلەی سیلیزی
گەرمیان:27 پلەی سیلیزی
74 جار خوێندراوەتەوە