نێچیرڤان بارزانی: پەلە بکەن لە کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێ

KNN : Kurdish News Network
11:50 - 16/04/2025
کوردستان
+
-

نێچیرڤان بارزانی، لە نۆیەمین دیداری سلێمانی وتارێکی پێشکەشکرد و رو لە لایەنە سیاسییەکان رایگەیاند، پێویستە پەلە بکرێت لە کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

 

هەواڵ:KNN

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارەکەیدا جەختیکردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی ناوچەکە، پێویستە لایەنە سیاسییەکان پەلە بکەن لە کاراکردنی پەرلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی 10ـیەمی حکومەت، بەشێوەیەک کە وەڵامدەرەوەی خواست و داواکارییەکانی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێت.

 

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد، نێچیرڤان بارزانی وتی: بەهەوڵەکانی محەمەد شیاع سودانی پێشکەوتنی بەرچاو لە چارەسەرکردنی گرفتەکان هاتونەتە پێش، هەرێمی کوردستان پابەندی تەواوی بە جێبەجێکردنی دەستور دوپاتدەکاتەوە، چونکە جێبەجێکردنی پرەنسپیەکانی دەستور گرەنتی راستەقینەیە بۆ دەستەبەرکردنی مافەکان بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی عێراق بەبێ جیاوازی.

 

هەروەها، داوای جێیەجێكردنی یاسای گێڕانەوەی موڵك و ماڵ و جێبەجێکردنی مادەی (140)ـی کرد.

لەبارەی گۆڕانکارییەکان لە دۆخی تورکیا و سوریا وتی، ئەوەی لە تورکیا هاتوەتە ئاراوە هەنگاوێکی مێژوییە و بەهەمو شێوەیەک پشتیوانی لێدەکەن، لە سوریاش پێویستە مافی تەواوی پێکهاتەکان دەستەبەر بکرێت.

103 جار خوێندراوەتەوە